٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:٠٩
سەرۆک کۆماری عێراق: بەرپرسایەتیی مێژووییمان لەم ھەل و مەرجە دا ڕاماندەسپێرێت ھەتا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بەکار بێنین بۆ کەم کردنەوە

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: بەرپرسایەتیی مێژووییمان لەم ھەل و مەرجە دا ڕاماندەسپێرێت ھەتا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بەکار بێنین بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

(ABNA24.com)بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: بەرپرسایەتیی مێژووییمان لەم ھەل و مەرجە دا ڕاماندەسپێرێت ھەتا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بەکار بێنین بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر ڕۆژی یەکشەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیی کرد لە ئیرەج مەسجدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌باره‌ت به‌ دواپێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھان پێکەوە وتووێژیان کرد.

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارەکەدا ڕایگەیاند: بەرپرسایەتیی مێژووییمان لەم ھەل و مەرجە ناسکەدا دا ڕاماندەسپێرێت ھەتا ئەوپەڕی ھەوڵی خۆمان بەکار بێنین بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشی کرد: ھەڵوێست و مامەڵەکردنی عیراق لەگەڵ قەیرانەکانی ناوچەکە لە سەربەخۆیی بڕیار و سیاسەتی ئاشکرای‌ بۆ دورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژی و قەیرانەکان سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌کان و سەقامگیری بەدەستھاتووی عێراقییەکان و گەلانی ناوچەکە بپارێزێت.‎

سەرۆک کۆماری جه‌ختی لە گرنگایەتیی بەھێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دۆستانەکانی ھەردو وڵات کردەوە.

له‌م دیداره‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی بەوەش کرد کە بەرپرسیاریەتی مێژویی لەم ھەلومەرجە ئاڵۆزەدا کە ناوچەکە پێیدا تێپەڕده‌بێت وامان لێدەخوازێت کە گشت ھەوڵەکانمان بخەینەگەڕ لە پێناوی کەمکردنەوەی گرژییەکان و نەھێشتنی ئەو ئاڵۆزییانەی کە سەقامگیریی گەلانمان دەخاتە مەترسییەوە، ھەروەھا جەختی لە گرنگی گفتوگۆکردنی جددی کرده‌وه‌ لە پێناوی چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گرنگی پاراستنی سەروەریی وڵاتان.

ھەر لە دیدارەکەدا لەلای خۆیەوە ئیرەج مەسجیدی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداش پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و بەھێزکردنی کاری ھاوبەشی نێوان ھەردو وڵات دوپاتکردەووە، ھاوکات ھەڵوێستی عێراقی لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھاندا بەرزنرخاند.

جێگای ئاماژەیە کە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ماوەیەک لەمەوپێش لە ھەڵوێستێک دا بەرامبەر بە سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەب لە مەککە بەدەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنی سەرانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب کە تارانی لەبەر ڕەفتارەکەی لە ناوچەدا ئیدانەکردبوو، پێی داگرتبوو: ئاسایشی ئێران وەک وڵاتێکی دراوسێ کە هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ لەپێناو وتووێژگەلی سازندەو ڕەت کردنەوەی توندوتیژیی، دەبێ بپارێزرێ.




/129